كچە پێشكەشكاری ناسراوی لوبنانی (ریما مكتمی) کە
یەکێک لە دیارترین پێشکەشکارانی کەناڵی عەرەبییەیە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە .
ئەو پێشکەشکارە لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا ئاشکرایکرد توشی شێرپەنجە
بووە و چیرۆكی
نەخۆشكەوتنی ئەو پێشكەشكارە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی و هەستكردنی بە ئازارێكی لە
شانی و پاش ئەنجامدانی پشكنینی تیشكی پێشكەوتوو دەركەوت .
ڕیما دەڵێت باوەڕم بە خۆم هێنا کە بەسەر ئەو
نەخۆشییەدا سەردەکەوم و لە میامی نەشتەرگەریم بۆ کرا و توانای قسەو جوڵەم لەدەستدا.وەك خۆی دەڵێت لەو ماوەیەدا هیچكام لە خۆشەویست و هاوڕێ و هاوپیشەكانی بەجێیان
نەهێشتووە.