چرۆی ڕەشەی پۆلیستان بیرماوە؟؟ دوای 15 ساڵ بەم شێوەیە دەرکەوتەوە

شیلان عەبدوڵا، خانمە هونەرمەندی دیاری کورد، دوای ١٥ ساڵ بەشداریکردنی لە درامای ڕەشەی پۆلیسدا بە ڕۆڵی چرۆ، کە ناوبانگێکی زۆری پێ بەدەستهێنا لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوودا دەرکەوت.

شیلان عەبدوڵا یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە دیارەکانی کورد و ئەمساڵیش لە فێستیڤاڵێکی شانۆدا وەک باشترین خانمە ئەکتەری فێستیڤاڵەکە دیاریکرا، ئەو دواجار و دوای چەندین ساڵ دەرنەکەوتنی لە درامای نوێی تەلەفزیۆنیدا، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت.

شیلان شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوودا دەرکەوت و گۆرانییەکی پێشکەشکرد کە بووە جێگەی سەرنجی هەوادارانی و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

شیلان عەبدوڵا لەگەڵ هونەرمەند کەمال عەلی هاوسەرگیری کردووە کە لە لە دراماكانی دەرهێنەر حسێن میسری ڕۆڵێكی دیاریان هەبووە، بە تایبەت درامای ڕەشەی پۆلیس كە سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێنا و ئەو دوو ئەكتەرە بە ڕۆڵی چالاك و چرۆ تێیدا بەشداربوون.

 

 



AM:05:20:31/05/2017