خانمە ئەکتەری كورد "سارا رەحیم" کە بە کەسایەتی "هەنار"ی زنجیره‌ی سه‌مای ته‌رزه بەناوبانگە نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.
هەنار ل پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوووێترین وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا تاتۆیەک لەسەر قۆڵی دەرکەوتووە.
پێشتر هەنار لە لێدوانێکدا له‌باره‌ی نوێترین پرۆژه‌یه‌وه رایگه‌یاندوه "پرۆژەیهکم لەبەردەستدایه، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر یەکەم پرۆژەی من دزرا کاتێک کە ئاشکرام کرد، ناتوانم ئەم پرۆژە نوێیەم باس بکەم".
هەنار ده‌ڵێت "دوای دراماکە نزیکەی 100 کوڕ داوای هاوسەرگیریان لێکردوم، هه‌رچه‌نده ژمارەكهش بەدروستی نازانم، له‌به‌ر ئه‌وه رەنگە زیاتریش بێت".
هەنار تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووه، له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێته هاوسه‌ری ئاشكرایده‌كات "پیاوی خەونەکانم دەبێت پیاوێک بێت روخساری بەدڵی خۆم بێت، کەسێک بێت لەگەڵ رەفتار و هەڵسوکەوتمدا بگونجێت، دڵ پیس نەبێت و رەوشتیشی لەگەڵم بگونجێت".