بزوتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ لە بڕیارێکی نوێ‌دا لێبوردنی گشتی بۆ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ركرد و داوا دەکات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
رێكخراوی تاڵیبان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بڕیاردرا لێخۆشبوو‌ن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانه ده‌ربكرێت كه له حكومه‌تی ئه‌فغانستان پۆستیان هه‌بووه".
بزوتنەوەکە لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشیکردەوە، لێبوردن بۆ هەموان دەرکراوە و ده‌توانن كاری رۆژانه‌ی ئاسایی خۆیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت جێبه‌جێبكه‌ن، ئامانجیش له‌و بڕیاره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار و چالاكیهكان و په‌كنه‌خستنی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانه.