ئاژانسی رۆیترز بڵاویکرده‌وه که ئه‌مرۆ 17 تشینی یه‌که‌م داعش له‌و 3 فرۆکه‌یه‌ی هه‌یه‌تی فرۆکه‌یه‌کی هه‌ستانوه‌و به ئاسمانی شاری حه‌له‌بدا ده‌سوڕێته‌وه.
روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریا له سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراوه‌وه بڵاویکردۆته‌وه که داعش سێ فرۆکه‌ی جۆری میکی 23 ی هه‌یه، ئه‌مرۆ یه‌کێکیانی هه‌ستانوه‌و به ئاسمانی حه‌له‌بدا به نزمی فڕیوه.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که فرۆکه‌وانه‌کانی کۆنی سووپای عیراق راهێنان به داعشه‌کان ده‌که‌ن له‌سه‌ر فێربوونی چۆنێتی لێخوڕێنی فرۆکه.
له‌شه‌ره‌کانیان له‌گه‌ڵ سووپای سوریادا، داعش له‌سه‌ربازگاکانی حه‌له‌ب و ره‌قه سێ فرۆکه‌ی جه‌نگی روسی سووپای سوریایان که‌وتۆته ده‌ست.
به‌ڵام چاودێران پێیانوایه که مه‌سه‌له‌ی ئه‌و فرۆکانه هیچ به‌هایه‌کی سه‌ربازی نییه‌و زیاتر بابه‌تێکی میدیایه، چونکه هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.