كرمیلن: وتەكانی ئەردۆغان بێ مانایە

وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند هێرشی توركیا بۆ سەر فرۆكە جەنگییەكەی روسیا كردەوەیەكی هاندەرە‌و وتەكانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بێ مانایە.

دیمتری پسكۆف، وتەبێژی كۆشكی كرمیلن سەرەڕای جەختكردنەوەی دووبارەی ئەوەی كە فرۆكە جەنگییەكەی روسیا سنوری توركیای تێپەڕ نەكردوە، رایگەیاند هێرشی توركیا بۆ سەر ئەو فرۆكەیە هەوڵێَكی هاندەرانەیە كە نە بەقازانجی توركیایە‌و نە بەقازانجی روسیا‌و نە ناتۆ.

ناوبراو بە هەواڵنێری "ئینتەرفاكس"ی راگەیاند: وتەكانی رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەبارەت بە پاساو هێنانەوە بۆ خستنەخوارەوەی فرۆكەكەی روسیا بێ مانایە‌و فرۆكە روسییەكە هەرگیز سنوری توركیا نەبەزاندوە.

پسكۆف هەروەها باشی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد‌و وتی شەڕی پێشمەرگە دژی تیرۆریستانی داعش كاریگەریی زۆری هەیە.



PM:03:43:28/11/2015