چەند حزبێک هاوپەیمانییەتیەک دژی ئەردۆغان پێکدەهێنن

چوار حزبی تورکیا هاوپەیمانیەتیەک دژی ئەردۆغان پێکدەهێنن و پێکەوە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

ئەمڕۆ 2ی ئایاری 2018 کەناڵی "ئێن تی ڤی" تورکی رایگەیاند کە حزبی گەلی کۆماری و سێ حزبی دیکە لە ئۆپۆزسیۆن، سبەی هاوپەیمانییەک واژۆدەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تورکیا کە وابڕیارە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

کەناڵەکە ئاشکرایکرد کە حزبی گەلی کۆماری کە گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنە لەگەڵ هەریەکە لە حزبەکانی "خەیر، سەعادەتی ئیسلامی و حزبی دیموکراتی" هاوپایمانی پێکدێنێت.

هاوپەیمانییەکەش سبەی کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ئەنقەرە واژۆدەکرێت.

لەهەمان کاتدا پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتەکەی ئەردۆغانە لەگەڵ حزبی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانی پێکهێناوە.



PM:05:57:02/05/2018