ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر حزبوڵڵادا سەپاند

ئەمریکا ژمارەیەک سزاى نوێى بەسەر حزبوڵاى لوبنانیدا سەپاند بە ئامانجى ڕێگریکردن لە کۆمەکى نێودەوڵەتى بۆ ڕێکخراوەکە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، بەپێى یاساى سزا نوێیەکان، سزاى هەموو ئەو وڵاتانە دەدەن کە هاوکاری حزبوڵڵاى لوبنانی دەکەن و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

هاوکات کۆشکى سپى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کۆنگرێسى ئەمریکا چەند سزایەکى نوێی بەسەر حزبوڵڵا و ئێراندا پەسەندکردووە.

ڕاشیگەیاندووە، مەبەست لە سەپاندنی ئەم سزایانە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەوەیە کە سنوورێک بۆ تواناکانی حزبوڵڵا دابنرێت و نەتوانن چەک وەرگرن و خەڵکی نوێ بباتە ڕیزەکانییەوە.

حزبوڵڵاى لوبنانى یەکێکە لەو گروپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێت و ئەمریکاش ئەو ڕێکخراوە تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدامى چەندین هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانى وەک ئەو هێرشەى کە ساڵى ١٩٨٣ کرایە سەر باڵیوزخانەى ئەمریکا لە بەیروت و بەهۆیەوە ٢٤١ سەربازیی  ئەمریکا کوژران



PM:05:12:26/10/2018