ئەسما كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی مەغریبی ئەسما منەوەر، كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی سەرسام دەكات.

پەیجی تایبەتی ڕۆتانا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، كلیپێكی نوێ ئەسما منەوەر بڵاودەكاتەوە كە بۆ گۆرانی (عادی) ئەنجامیداوە و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێری بڵاوكردنەوەیدا، نزیكەی 35 هەزار بینەری هەبووە.

گۆرانییەكە لە تێكستی توركی مشیقح و ئاوازی مەحمود خیامییە و كلیپەكەش لە دەرهێنانی رندلی قدیحە.



PM:02:39:28/11/2015