سودی مریشكی بەستوو

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە مریشكی بەستوو ئەگەری ژەهراویبون و خراپوبونی كەمدەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو خێزانانەی پێش لێنان و سوركردنەوە، مریشك دەخەنە ئامێری بەفر گرەوە و بە مەبەستی بەستنی، ئەگەری ژەهراوی بونیان بەو خواردنە بە ڕێژەی %90 كەمدەبێتەوە.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم سودەی بەستنی مریشك پێش بەكارهێنانی دەگێڕنەوە بۆ چەندین بەكتریای زیان بەخش كە لە كێڵگەكاندا دەچێتە لەشی مریشكەوە و بە بەستن ئەو بەكتریایانە لەناو دەچن.
یەكێك لەو بەكتریا زیان بەخشانە، بەكتریای كامبیلۆ باكتیرە، كە ساڵانە نزیكەی 60هەزار كەس توشب ژەهراوی بوون دەكات ژمارەیەكی ئەو كەسانەش بەهۆی توشبونیان دروستبونی چەند كێشەیەكی تەندروستی لە گەدەیاندا گیان لەدەست دەدەن.
پسپۆڕەكان داواش دەكەن كە بەهیچ جۆرێك مریشكی بەستوو نەشۆرێتەوە، چونكە دەبێتە هۆی دوبارە چالاكبونەوەی بەكتریای كامبیلۆ باكتیر و بە ڕێژەیەكی زۆر زیاتر لە چێشتخانەدا بڵاودەبێتەوە.



PM:01:40:30/11/2014