ئەم ڤیتامینە بۆ زیرەكی گرنگە

ڤیتامین B  یەكێكە لە ڤیتامینە گرنگەكان بۆ لەش و لە پێكهاتەی زۆرێك لە خواردن و مێوە و سەوزەكاندا بوونی هەیە، توێژینەوەیەكیش دەریخستووە كە ئەم جۆرە ڤیتامینە سوودی بۆ زیرەكی مروڤ هەیە.
توێژینەوەكە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەرخستووە كە ڤیتامینەكان بە گشتی و ڤیتامین B  بە تایبەت دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای بیركردنەوەی ئەو كەسانەی بەدەست بیرچوونەوەوە دەناڵێنن.
هەروەها توێژینەوەكە ئەوەشی خستووەتە روو كە ڤیتامین B و ترشی فۆلیك رۆڵێكی گرنگ هەیە كاریگەر دەبینێت لە بەهێزكردنی بیری مرۆڤ.
زاناكان بە پێویستی دەزانن ڕۆژانە گرنگییەكی زۆر بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدرێت كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B و ترشی فۆلیك و ڕۆژانە لە ژەمە خۆراكییەكاندا بونیان هەبێت، دیارترین ئەو خۆراكانەش بریتین لە میوە و سەوزە جۆربەجۆرەكان و پاقلەمەنیەكان، هەروەها ماسی و قارچك و چەرەساتەكان.



PM:01:43:26/04/2015