وێنە...كچانی ئەم وڵاتە جوانترینی جیهانن

ڕاپرسییەكی نوێ كە لە چەند وڵاتێكی جیهان ئەنجامدراوە، 10 وڵات وەك خاوەنی جوانترین خانمەكانی جیهان دەست نیشان دەكات.

بەپێی ڕاپرسییەكە بەرازیل توانیوێتی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت، ئەوەش بەهۆی بونی هەردوو ڕەنگی پێستی ئەسمەر و سپی، هەروەها بەشێكیشیان پێستیان گەنم ڕەنگە، ئەمە جگە لەوەی شێوە و بەژن و باڵایان زۆر سەرنجڕاكێشە.



لەدوای بەرازیل، ڕوسیا توانیوێتی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، چونكە كچەكانیان چاویان كاڵە و خاوەنی بەژنێكی ڕێك و بەرزن، ئەمەش وایكردووە لەسەر ئاستی جیهان پێگەیەكی تایبەتیان هەبێت.



لە پلەی سێهەمی وڵاتەكاندا ڤەنزوێلا دێت كە خاوەنی زۆرترین ئەو كچانەیە كە نازناوی شاجوانی جیهانیان بەدەست هێناوە، تایبەتمەندی كچانی ئەم وڵاتەش سەرنجڕاكێشی ڕوخسار و ڕێكی جەستەیانە.



پلەی وڵاتەكانی دیكە بەم شێوەیە بووە:

هندستان: پلەی چوارەم

ئەرجەنتین: پلەی پێنجەم 

سربیا: پلەی شەشەم

كۆریای باكور: پلەی حەوتەم

فەرەنسا: پلەی هەشتەم

ئیتاڵیا: پلەی نویەم

ئۆكرانیا: پلەی دەیەم






PM:03:02:22/08/2015