نەخۆشی هەستیاری ئاوتان بیستووە

هەرچەندە ئاو یەكێكە لە شلەمەنییە گرنگەكان بۆ هەر یەكێكمان، بەڵام هەوندێ كەس هەن هەستیاریان بەو شلەمەنییە هەیە.

پسپۆڕەكان لەڕێی چاودێری كردنی چەندین كەسەوە بۆیان دەركەوتووە، بەركەوتنی ئاو هەندێ كەس توشی هەستیاری پێست دەكات، كە بریتیە لە دروستبونی پەڵە لەسەر پێست.

یەكەم حاڵەتی توشبوون بەو جۆرە هەستیاریە لە ساڵی 1963دا تۆمار كراوە و ئەو كەسانەی توشی ئەو حاڵەتە دەبن، پەڵەكان لەماوەی نێوان چەند كاتژمێرێك بۆ چەند هەفتەیەك لەسەر لەشیان دەمێنێتەوە.

هەرچەندە تائێستا چارەسەری پێویست دژی ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام دەتوانرێت كەسانی توشبوو لەڕێی دەرمانی هەستیاری ئاساییەوە چارەسەر بكرێن.



PM:02:28:10/01/2016