گەر كێشەی قەڵەویت هەیە ئەم هەواڵە بخوێنەوە

بروكلی یەكێكە لە سەوزە بڵاوەكانی جیهان پسپۆڕانی تەندروستیش ئاماژە بە چەندین سودی ئەم سەوزەیە دەكەن بۆ تەندروستی مرۆڤ.

بەڕای پسپۆڕەكان خواردنی بروكلی لە كاتی دابەزاندنی كێشدا زۆر گرنگە، چونكە سەرجەم ماددە خۆراكیەكانی تێدایە و بە سوودە بۆ زیندە چالاكیەكانی لەش و بەهۆیەوە بڕێكی زۆری كێش دادەبەزێت.

ئەم سەوزەیە ڕێگرە لە زوو دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون و بیر بەهێز دەكات سودی بۆ كۆئەندامی هەناسە و بۆریەكانی هەوا هەیە و ڕێگرە لە توشبوونی سییەكان بە كێشەی تەندروستی



PM:03:56:04/07/2016