زیانەکانی بەکارهێنانی ماکیاژ


بەکارهێنانی ماکیاژ لای خانمان گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ لایەنی جوانکاری زۆرێک لەخانمان ڕۆژانە ماکیاژ بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی جوانی ڕوخساریان نیشان بدەن، بەڵام بەکارهێنانی ماکیاژ چەندین زیان بەپێست دەگەیەنێت لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کیمیایی تێدایە کە کاریگەری خراپ لەسەر پێست بەجێدەهێڵن.

لایەنەخراپەکانی:

ـ سەرئێشە: هەندێک ماددەی کیمیای هەیە کەلە دروستکردنی ماکیاژدا بەکاردێن ئەم ماددە کیمیانەش دەبنە هۆی سەرئێشە.

ـ کێشەکانی قژ: ئەوماددە جوانکاریانەی وەک جێڵ، شامپۆ، سپرا، بۆیاخی قژ. هتد چەندین ماددەی کیمیای زیانەبەخشی تێدایە کە دەبنە هۆی قژ وەرین و لاواز بونی قژ، دروستبونی کڕێش.

ـ زیپکە: باوترین کاریگەریە خراپەکانی ماکیاژ دروست بونی زیپکەیە لەسەر پێست. هەروەها کاتێک پێست زیپکەی لێدێت و بەماکیاژ دادەپۆشرێت ئەم ماکیاژە دەبێتە هۆی لەناوبردنی کۆلاجین و هەوکردنی پێست.

ـ هەستیاری پێست: ئەوماددە کیمیانەی کەلە ماکیاژدا بەکاردێن دەبنە هۆی هەستیاری پێست ئەمەش هۆکارە بۆ خوران و پیس بونی پێست.

ـ پیسبونی چاوەکان: دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت چاوەکان ئەندامێکی زۆر هەستیارن هەربۆیە کاتێک بابەتی جوانکاری بۆ چاو بەکاردێت زۆر بەخێرای دەبێتە هۆی پیس بونی چاوەکان و سەرهەڵدانی بەکتریا لەوناوچەیە.

ـ پیربون: کاتێک بۆماوەیەکی درێژ ماکیاژ بەکاردێت ماددە کیمیایەکان دەبنە هۆی لەناوبردنی خانەکانی پێست ودروست بونی چرچولۆچی لەسەرپێست.

سەرچاوە: curejoy.com

و:هە-ف



PM:10:53:04/05/2018