شۆفان یەكێكە لە بەرهەمەكانی دانەوێڵە و بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و پێكهاتەی خۆراكی بەسوودی تیادایە بۆ جەستە پێویستە ، بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن لە رەمەزاندا دەتوانن سوود لە خواردنی ئەم شۆربایە وەربگرن.
پێداویستیەکان :
نیو کووپ شۆڤان
پارچەیەک سنگی مریشک
نیو کەوچی گەورە زەیتی زەیتوون
ئاڵەتی ڕەش
کەموون
چوار کووپ ئاو
کەمێک خوێ
شێوازی ئامادەکردنی:
سەرەتا زەیتەکە گەرمبکە دواتر سنگی مریشکەکەی تێبکە تاوەکو کەمێک سوور دەبێتەوە، دواتر ئاڵەت وو کەموون و خوێکەی بۆ زیاد بکە تا جوان لەگەڵ مریشکەکە سوور دەبێتەوە، دواتر شۆڤان و ئاوەکەی تێکەڵ بکە و جوان تێکەڵیان بکە وازی لێبهێنە بۆ ماوەی 30 خوولەک لەسەر ئاگربێت تا خەست دەبێتەوە، دواتر دایبگرەوپێشکەشێ بکە.