حەوت یاریزان لە ڕێگای جێهێشتنی یۆڤانتۆس دان

لە ئێستادا پێنج یاریزانی یۆڤانتۆس گرێبەستیان بەسەرچووە، دوو یاریزانی تریش لە ئێستادا بە خواستن و بژاردەی کڕینیان هەیە.  بۆیە ئەمەش وا دەکات کۆی گشتی حەوت ئەستێرەی بیانکۆنێری دوور بێت لە داهاتوویەکی دیاریکراودا.


 ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، جیۆڤانی ئەلبانیز، باسی بەشداریکردنی خۆی لە هەر حەوت حاڵەتەکەدا کردووە، لەکاتێکدا هەوڵیداوە پێشبینی ئەوە بکات کێ دەمێنێتەوە و کێ دەڕوات.


 وتیشی، سەرەتا لە خوان کوادرادۆوە دەست پێدەکەین کە وەرزی ڕابردوو گرێبەستی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی وەرگرت، بەڵام ئیدارەی یانەکە زۆر دوور بوو لە سەرسامبوون بەمە، بۆیە پێدەچێت دوایین یاریزانی کۆڵۆمبی ببینین بە درێسی ڕەش و سپییەوە ."


 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلێکس ساندرۆ هەوڵدەدات شوێنپێی کوادرادۆ بگرێت و بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکات بە گەیشتن بە ٤٠ یاری لەم وەرزەدا، بەڵام پێدەچێت ئیدارەی یانەکە ڕێگری لێبکات.


 پاشان کارلۆ پێنسۆلیۆ، گۆڵپارێزی  سێیەم.  سەرچاوەکە پێشبینی دەکات  پێش ئەوە تا بەهار بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدەن.


 بەهۆی ئەوەی لە ئەگەری سەرنەکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ ،  لەم قۆناغەدا زەحمەتە ئادرین ڕابیۆت گرێبەستی نوێ بکرێتەوە.  یاریزانە فەرەنسییەکە خۆی یانەیەکی دەوڵەمەندتر دەبینێتەوە.


 سەبارەت بە لیاندرۆ پارێدێس، دوورخستنەوەی چامپیۆنزلیگ بەو مانایەیە کە یۆڤانتۆس هیچ پابەندبوونێکی نییە بە کڕینی لە پاریس سانجێرمان.  بۆیە، جگە لە گۆڕانکارییەکی دراماتیک، پێشبینی دەکەین ئەو ئەرجەنتینییە بگەڕێتەوە پایتەختی فەرەنسا.


 ئارکادیوس میلیک یەکێک بووە لە یاریزانە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم وەرزە.  بەهۆی کەمی نرخی گواستنەوەکە (٧ ملیۆن یۆرۆ)، پێشبینی دەکرێت ئیدارەی کارگێڕی بە شێوەیەکی هەمیشەیی بیهێڵێتەوە.  بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.


 لە کۆتاییدا ڕەنگە داهاتووی ئەنخێل دی ماریا بەندە بە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگەوە.  کەواتە براوەی مۆندیال ئەگەری ئەوە زیاترە کە گەشتەکە بەرەو ماڵەوە ببات ئەگەر ڕێگەیەک نەدۆزینەوە بۆ ئەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بگەڕێینەوە بۆ ڕکابەری یانە نوخبەکانی ئەوروپا.


PM:04:05:01/02/2023