کاتی هاتنی مباپێ لەم هاوینە بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوو

ڕۆژنامەنووس ڕامۆن ئەلڤارێز پێشهاتە سەرنجڕاکێشەکانی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی  کیلیان مباپی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ریاڵ مەدرید.

 لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕاپۆرتێک پشتڕاستیان کردەوە کە پاریس سانجێرمان ڕەتیدەکاتەوە مباپێ بۆ وەرزێکی دیکە لە یانەکە بمێنێتەوە، ئەگەر ڕازی نەبێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یانەکەی لەم هاوینەشدا پێشکەشی دەکات بۆ فرۆشتن.

 پەیوەندی نێوان مباپێ و ئیدارەی یانە پاریسییەکە لە دوایین قۆناغدا  گرژییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی یاریزانەکە دووپاتیکردەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە تا وەرزی ٢٠٢٥ درێژ ناکاتەوە، هەروەها وەرزی داهاتوو دوا وەرزی دەبێت .

 ئەلڤارێز لە ڕێگەی هەژمارە بەڵگەدارەکەیەوە لە تویتەر، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، "دوا قۆناغ شایەتحاڵی جوڵە چڕەکانی ئیدارەی ڕیال مەدرید بوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ".


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئیدارەی ڕیال مەدرید پشتڕاستی بکاتەوە کە دەرفەتێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ گواستنەوەی مباپێ لەم هاوینەدا، ئەوا پارەکە ئامادە دەبێت، ئیدارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز گەشبینە بەم بابەتە.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕەنگە لە دوو هەفتەی داهاتوودا کیلیان مباپێ بگاتە ڕیاڵ مەدرید، چونکە یانەکە هیوادارە بە فەرمی گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ وەرزی ئامادەکاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید ڕاپۆرتە ئابوورییەکانی هەیە کە پشتڕاستی دەکەنەوە گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ دەبێتە هۆی ئەوەی یانەکە لەڕووی ئابوورییەوە گەشە بکات و بەهای براندەکە بەرز دەکاتەوە.

 ئەوەی هەواڵەکانی نزیکبوونەوەی مباپێ لە "ئەلمێرینگی” بەهێزتر دەکات ئەوەیە کە یانەکە ژمارە (٩) تا ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، هەروەها پێشکەشی هیچ گرێبەستێک نەکراوە کە دواجار تیپەکە پەیوەندی پێوە بکات، کە لە دوای کەریم بنزیمەوە چۆڵ بووە ،  ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە یانەکە لەم هاوینەدا گرێبەستێکی تری هێرشبەر واژۆ دەکات.

 پێشتر ڕیال مەدرید زیاتر لە بۆنەیەک هەوڵیدا مباپێ بخاتە نێو یاریگاکانەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانی پێشوو سەرکەوتوو نەبوون.

 لەم دواییانەدا هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئیدارەی سانجێرمان وازهێنانی یاریزانەکە بەلاوە گرنگ نییە، بە مەرجێک ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت، بە ڕێژەی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ، و ٥٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک هاندان و زیادکردن.

 لەکاتێکدا ڕیال ئامانجی ئەوەیە ئۆفەرێکی سەرەتایی پێشکەش بکات بۆ گواستنەوەی مباپێ بە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ،  ئامادەیە ئۆفەرەکە بۆ ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆش بەرزبکاتەوە، لەگەڵ هاندان بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ.


PM:12:02:25/06/2023