ئۆزێل دەیەوێت مانگی یەك ئارسناڵ جێبهێڵێت

مەسعود ئۆزێل بێزارە لەیانەی ئارسناڵ و دەیەوێت مانگی یەك ئەو یانەیە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیان
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای كردوە كە ئۆزێل بڕیاریداوە لە گواستنەوەی زستانەدا ریزی ئارسناڵ جێبهێڵێت و پەیوەندی بە بایرن میونخەوە بكات، رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە كە پیپ گواردیۆلا ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن پاوەند بۆ ئەو یاریزانە ئەڵمانیە تەرخانبكات، رۆیشتنی ئۆزێل لە كاتێكدا دەبێت كە ئارسن ڤینگەر دەیەوێت سامی خزیرە بهێنێتە یانەكەوە.
كێشەی ئەو یاریزانە ئەڵمانیە لەگەڵ ئارسناڵ ئەوەیە كە ڤینگەر لەشوێنی خۆی یاریپێناكات و ئەمیش بەشێوازی یاریكردنی راهێنەرەكەی دڵخۆش نیە، جێی وەبیر هێنانەوەیە ساڵی رابردوو مەسعود ئۆزێل بەبڕی 42 ملیۆن پاوەند لە ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە كرد.

ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:07:45:12/10/2014