لیژنەی سزاکان:داواکەی ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردەوە


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مارسێلۆی بەرازیلی کاردێکی زەردی لە یاری  نێوان سیڤیلیا و ڕیاڵ مەدرید وەرگرت و ئەمڕۆش بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید داوای لابردنی کاردەکەی کرد ، بەڵام لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی رەتکردەوەو بەو ‌هۆیەشەوە ئەو یاریزانە لە یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ناتوانێت بەشداری بکات و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تواناکانی ئەو بەرگریکارە بێ بەش دەبێت  .

ئا/ شاهۆ فایق



PM:10:50:05/02/2015