بەوێنە:جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی ئوسترالیای کراوە
لە یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی ئوسترالیای کراوە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ سڕبی توانی بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام شکست بە رافایل نادالی ئیسپانی بهێنێت و نازناوەکە بباتەوە.
خاڵی کۆمەڵەکانیش بریتی بوو لە ٦-٣، ٦-٢، ٦-٣.
ئەمە نازناوی حەوتەمی جۆکۆڤیچە لە ئوسترالیای کراوەو٢٠٠٠ خاڵ دەچێتە سەر ریزبەندێکەی.
لە یاریەکەدا جۆکۆڤیچ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو رێگەی نەدا نادال بە ئاستی بەرزی خۆی دەربکەوێت.
PM:11:26:27/01/2019