" پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە"



تا ئێستا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هیچ رێککەوتنێک لەسەر دوا داڕشتنی ئەو بەندانەی پرۆژە یاسایی بودجە نەکراوە کە تایبەتە بە شکی هەرێم، ئەندام پەرلەمانێکێش دەڵێت " بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە".

 
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" لیژنەکەیان کۆی خەرجییەکانی حکومەتی لە ١٦٤ تریلیۆن دینارەوە بۆ ١٣٠ تریلیۆن دینار کەمکراوەتەوە لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021 دا. " 


ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردە کە سەربەلیستی پارتی یە، ئاشکرای دەکات کە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەلیژنەکەیان لەسەر پشکی هەرێم نەکراوەو " بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە"، ئەو باس لەوە دەکات کە چەند پرسێکی تریش بە هەڵپەسێدراوی ماوتەوە. 

 
 
ئەحمەد سەفار وتیشی " لیژنەکەیان نزیکەی دوو هەفتەیە بە بەردەوامی گفتوگۆ لەسەر بودجەکە دەکەن ڕۆژانە و نزیکبوونەتەوە لە پێداچوونەوەی یەکەم بەهەموو بەندەکاندا و گەیشتن بە خوێندنەوەی کۆتایی". 

 
سەفار ئەوەشی درکاندووە، گفتوگۆ لەسەر چەند مادەیەکی هەڵپەسێردراو بۆ ڕۆژانی کۆتایی ماوەتەوە، ئەوەش زیاتر پەیوەندی بە گۆڕینی و خستنە سەری مادەکان لەگەڵ یەکتر هەیە و هەروەها بەشێکیان پەیوەندیان بەپلە وەزیفییەکان و پشکی هەرێمەوە هەیە.  


  بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەش کرد، گۆڕانکاری لەزۆربەی مادەکاندا کراوە و سەرباری ئەوەی بەهۆی دانانی نرخی نەوت بە ٤٥ دۆلار و زۆرترکردنی سەرچاوەکانی داهات توانراوە بەڕێژەی ٥٧% کورتهێنان کەمبکرێتەوە و بکرێتە کەمتر لە ٣٠ تریلیۆن دینار.  


  
 لەکۆتایی وتەکانیشدا سەفار وتووشیەتی، لەماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا بودجەکە تەواو دەبێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.  

 


PM:11:06:29/01/2021