سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی دادوەری ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند دادوه‌رێك ئاماده‌نین خانه‌نشین بن، دوو مانگه دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نه‌كه دواده‌كه‌وێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند" به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو مانگه چه‌ند دادوه‌رێك خانه‌نشین بوون و ( ئینفیكاك) ده‌ست له‌پۆسته‌كانیان هه‌ڵناگرن، مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دواده‌كه‌وێت".
ڕاشیگەیاند" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه تائێستا مووچه‌ی مانگی یه‌ك دابه‌شنه‌كراوه‌و كاته‌كه‌شی دیارنیه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رابردووش‌دا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ دابه‌شكردنی مووچه‌یان دواكه‌وت و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرا.
ناوی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه ده‌ست له‌پۆسته‌كانیان هه‌ڵناگرن:
1- عه‌لی عه‌وڵڵا- جێگری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه( تمیز)
2- عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فانی - جێگری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه( تمیز)
3- محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی- سه‌رۆكی دادگای ( ئیستئناف) ی دهۆك
4- سه‌ید گه‌یلانی- دادگای هه‌ولێر
5- حاكم نه‌جات ئه‌حمه‌د - دادگای سلێمانی