شاباز زەمانی لەبارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی هاتەدەنگ

هونەرمەندی ناسراوی کورد شاباز زەمانی، لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان هاتەدەنگ و دەڵێت" تکایە با واز لە ژیانی تایبەتی یەکتر بێنین".

 

لەوبارەیەوە شاباز زەمانی گۆرانیبێژی لاوی کوردستان لە ئینستاگرامی خۆی بەبێ ئەوەی ڕەتیبکاتەوە کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە" تکایە با لەژیانی تایبەتی یەکتر بگەڕێین، ئەوەی لەسەر من ئەرکە بۆ ئێوە خزمەتکردن و گۆرانی وتنە، ژیانی تایبەتی هەر یەکێکمان پەیوەستە بە خۆمانەوە".  

 

ئەو دەنگۆیانە پاش ئەوە هات کە شاباز زەمانی سەرجەم وێنەکانی خۆی و هاوسەرەکەی لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سڕیەوە.

 

شاباز زەمانی ٢٨ی  نیسانی ساڵی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایك بووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە  پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد.



PM:11:27:30/01/2021