میدیاکانی نزیک بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایانگەیاند " چەکدارانی بەرگری نیشتمانی هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
چەند رۆژێکە بارگرژیەکی زۆر لەنێوان هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەدو هێزەکانی سوریای دیمکرات و بەرێوەبەری خۆسەردا لە هەردوو شاری قامشلۆ و حەسەکە لە ئارادایە.
لە دوێنوە رێکخستنەکانی حیزبی بەعس دەیانوویست لەهەردوو شاری حەسەکە و قامشلۆ دژی ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆسەر خۆپیشاندان سازبکەن.