راوێژکاری مەسعود بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت" حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی، نه‌رمی نواندووه به‌رامبه‌ر به عیراق بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی مووچه نه‌بێت بهمهلهفێكی سیاسی و وه‌كو كارتێكی فشار به‌كارنه‌هێنرێت بەرامبەر هەرێم، بۆیه ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عیراقی بكات له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت".
مەسعود حەیدەر راوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند" له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانوستانی كردووه بۆ ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا ئه‌وه‌یه كه‌ئێستا له‌مادده‌ی 10-11 دانراوه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم و پشكی هه‌رێمی كوردستان كراوه بهمهلهفێكی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و كوتله سیاسیانه‌ی كه سه‌ر به‌ئێرانن به‌دیاریكراوی، وه ئه‌م بابه‌ته بووه به‌به‌شێك له‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا ڕوو ده‌دات، ئێستا ده‌بینیین مه‌رجی "ته‌عجیزی" بۆ ئه‌م بابه‌ته داده‌نێن ئه‌و كوتله سیاسیانه".
سەبارەت بەوەی مەرجی "تەعجیزی" وەک چی؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر دەڵێت" ئه‌وه‌ی ئه‌وان (بەغداد) داوای ده‌كه‌ن ڕاده‌ستكردنی كۆی پرۆسه‌ی نه‌وتی هەرێمە به‌حكومه‌تی عێراقی، وه مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانی تری عێراق بێگومان ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقییه، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی "شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازنه"، پێچه‌وانه‌ی دیباجه‌ی ده‌ستوری عێراقیشه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 112 ده‌ستوری عێراقیه له‌گه‌ڵ ئه‌مەشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی نه‌رمی نواندووه به‌رامبه‌ر به‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی مووچه نه‌بێت بهمهلهفێكی سیاسی و وه‌كو كارتێكی فشار به‌كارنه‌هێنرێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بۆیه ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كهڕێکكهوتن كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی "به‌ڕێز كازمی" پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕێکكه‌وتن كراوه كه‌به‌رامبه‌ر به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت".
بەڵام بەشێک لەپەرلەمانتار و نوێنەر و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراویش پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بەوەی ئامادە نین نەوت ڕادەستی بەغداد بکەن؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر وتی" حکومەتی هەرێم حكومه‌تێكه كه‌پێكهاتووه له‌پارتی و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوزارشت له‌زۆرینه‌ی ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه هه‌موو ڕێکكهوتنهكان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقیدا و به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقی نابێت پرۆسه‌ی نه‌وت و مه‌له‌فی نه‌وتی به‌مه‌ركه‌زیه‌ت به‌ڕێوه ببرێت، یاسای وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی عێراق بۆخۆی یاسایه‌كی مه‌ركه‌زییه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه بۆیه جه‌ختكراوه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و "تهوهجوهاتی" هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه‌پێویست ده‌كات یاسای بودجه بكرێت به‌ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌م لێكدوركهوتنهوهیه كه‌متربكرێته‌وه، وه زه‌میینه سازبكرێت له‌قۆناغی داهاتوودا یاسای نه‌وت و غاز "ته‌شریع" بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراقی".
ئەگەر بابەتەکە دەستورییە و پێچەوانەی دەستورە هەرێمی کوردستان بۆ پەنا ناباتە بەر دادگای فیدراڵی؟ وەڵامەکەی مەسعود حەیدەر بەمجۆرە بوو " ئێستا دادگای فیدڕاڵی په‌كخراوه، دادگای فیدراڵی "ئیشكالیه‌تی" زۆری هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكیان كۆچی دوایی كردووه و ئهندامێكیشیان خانه‌نشین بووه، ئێستا دادگای فیدڕاڵی په‌كی كه‌وتووه له‌عێراقدا وه ناشتوانن نهیاساكهی "ته‌شریع" بكه‌ن نهدهشكرێت هەموواری یاساكه‌ی بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هەمووار و ته‌شریع كردنی یاساكه‌ی پێویستی به 2/3 یه، وه‌ئه‌مه ئیشكالیه‌تی زۆری تێدایه، ئه‌م مه‌له‌فه كراوه به‌سیاسی، وه له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی عێراقی و كوتله‌ی سیاسی له‌عێراقدا نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵ بهمهلهف و كێشه سیاسیه‌كان بكه‌ن".
سەبارەت بە رۆڵی بارزانی لەگفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت پەیوەست بەکێشە داراییەکان، ڕاوێژکارەکەی بارزانی وتی" بارزانی ته‌نها موڵكی پارتی نییه به‌ڵكو مه‌رجه‌عیه‌تی كوردییه و ڕابه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات ڕۆڵ و پێگه‌یه‌ی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ باشوری كوردستان به‌ڵكو بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان و بۆ خزمه‌تكردنی قه‌زیه‌ی كوردی، دووه‌م به‌دڵنیایه‌وه ڕۆڵی خۆی هه‌یه و له‌سه‌رخه‌ته بۆ ئه‌م بابه‌تانه، ناردنی وه‌فدی حكومی و وه‌فدی سیاسی بۆ به‌غداد و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامانه ته‌نانه‌ت له 2018 كه‌جه‌نابی كاك مه‌سعود خۆی شه‌خسی سه‌ردانی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه هه‌ندێك هێوربوونه‌وه‌ی تێدابێت به‌ڵام ده‌بینیین له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه و له‌دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌وه ده‌بینیین ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له‌عێراقدا، ئه‌م ئیراده‌یه ملكه‌چی ئه‌جێندای هەرێمی بووه وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كهپێكهاتهیهكی دیاریكراوە كه‌ئه‌ویش شیعه‌یه كۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی بكات وه بهمهركهزییهت ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ڕێوه ببه‌ن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كهپهشیمان بوونه‌وه له‌بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقی له‌بنه‌مای "شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن".
لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەی بودجە بەبێ کورد، مەسعود حەیدەر وتی" هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كردوەته‌وه كه‌پابه‌ندی ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته یاخود داهاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌كه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕی ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كی باشه بۆئه‌وه‌ی بابه‌تی تر هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت، یه‌كێك له‌وانه له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر له‌دوای هەڵبژاردنیش بێت یاسای نه‌وت و غاز له عێراق "ته‌شریع" بكرێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی نه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕێكنه‌كه‌وتن وه به‌ربه‌ستییان دروستكرد بۆ ئه‌م ڕێکكه‌وتنه‌ی كه‌ئه‌نجام دراوه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم بێگومان هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت".
مەسعود حەیدەر سەبارەت بەوەی هەرێمی کوردستان لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت زیاتر ڕوونیکردەوە، ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌و چاکسازییانەی كهدهستیپێكردووه توندتری بكات و چڕتری بكات هه‌م له‌ڕووی داهات و هه‌م له‌ڕووی خه‌رجییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه ئیتر مانگانه مووچه بدات ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی لێبڕینیشه‌وه بێت چونكه ئه‌و لێبڕینه له‌عێراقیشدا هه‌یه به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری باج-دا دانراوه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه (لێبڕینی مووچە) دیاری بكات، وه پێویست به‌وه ده‌كات كه‌ئیتر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، وه چیتر چاوه‌ڕوانی به‌غداد نه‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فانه ڕێكکه‌وتن بكرێت چونكه ئه‌م مه‌له‌فه به‌سیاسی كراوه و ئه‌م مه‌له‌فه به‌پێی ئه‌جێندا و "ته‌وجیهات" و "نه‌هجی" وڵاتێكی هەرێمی له‌عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
واتە پێت باشە باج لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم دابنرێت؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر دەڵێت" له‌عێراقدا من باسی یاسای بودجه ده‌كه‌م، له‌یاسای بودجه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه‌یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره 113 ی ساڵی 1980 جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌عێراقدا تائێستا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی لێبڕینه‌كانی به‌پێی داهاته 21%، ده‌كرێت ئه‌وه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ دابنرێت، وه‌ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌خه‌ریكی ئاماده‌كردنی یاسای بودجه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ده‌كرێت ده‌قێكی یاسایی بۆ ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ش دابڕێژرێت بۆئه‌وه‌ی چیتر وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا به‌كارنه‌هێنرێت".
ڕاشیگەیاند" له‌ئه‌نجامدا كوتله‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كهپهرلهمانه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە ئه‌و چوارچێوه‌یه دیاری ده‌كه‌ن وه‌ک چۆن له‌عێراقدا هه‌بووه ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه هه‌بێت".