دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن و ٥٧٧ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٠٣ ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ٢٦٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٢٣٩ هەزارو ٣٩٢ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٧٣ ملیۆن و ٥١٠ هەزار و ٨١٥ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٦ ملیۆن و ٧٦٧ هەزارو ٢٢٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٥٢ هەزارو ٢٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٦ ملیۆن و ٤٠٣ هەزارو ٨٤٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

AM:09:32:01/02/2021