کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندی لەسەر دوو پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتارێکی پارتی هەڵگرت.
ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پارێزبەندی لەسەر هەریەک لە عەلی حەمە ساڵح، دابان محەمەد پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەهمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتاری پارتی هەڵگرت.
لەوبارەیەوە دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێمان راگەیێندراوە، کە پارێزبەندیمان لەسەر هەڵگیراوە، ئێمە خۆمان دەستپێشخەر بووین لەوەی پارێزبەندیمان لەسەر هەڵبگیریت و ئامادەین بچینە بەردەم دادگا".
رۆژی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەردو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگرێت و ئاماژەیان بەوەکردوە" لەسەر باسکردنی دۆسیەی قاچاخچێتی لە سنوری باشماخ، سکاڵای یاساییمان لەسەر تۆمارکراوە و دادگا داوای رەزامەندی پەرلەمان دەکات بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەئێستادا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئێمە لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەماندایە و دانیشتنی پەرلەمانی ناوێت".
ههروهها باسیان لەوەشکرد، ههموو ئهو بهڵگهو زانیاریانهى پهیوهستن بهقاچاخچێتى ئهوانهى بهم كاره ههڵدهستن ئهو ٧٥٠ ملیۆن دۆلارهى تهنها لهیهك خاڵى سنوریدا لهماوهى ١٨ مانگى ڕابرودا دهستكهوتوه دهیخهینهڕوو.