سلێمانی..فەرمانبەرانی گرێبەست داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن

لە سسلێمانی.. فەرمانبەرانی گرێبەست داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.

لە سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ ی شوبات ژمارەیەک لە فەرمانبەران گرێبەست لە گردبونەوەیەکدا داوایان کرد بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەییان لەپڕۆژەیاسای بودجەدا جێگەی بکرێتەوە و لێبڕینی موچە نەیانگرێتەوە".

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، ئەو فەرمانبەرانە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان گردبونەوە داوا دەکەن بڕیاری کردنیان بە مووجەخۆری هەمیشەیی جێبەجێ بکەن، بەوپێیەی موچەکانیان لەبنەڕەتدا کەمە و لەنێوان ٢٥٠ دوو سەد و پەنجا هەزار بۆ ٤٠٠ چوار سەد هەزارە و هەندێکیان ماوەی زیاتر لە ٤-١٥ساڵە گرێبەستن و تائێستا نەکراون بەفەرمانبەری هەمیشەیی.

لە یاداشتەکەدا داواشیان کرد لە پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمدا کە بڕیارە لەداهاتویەکی نزیکدا رەوانەی پەرلەمان بکرێت داوا دەکەن لێبڕینی موچە لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست هەڵبگیرێت و گرێبەستەکانیان بکرێن بەهەمیشەیی و داوای پشتیگری پەرلەمانتارانی لیستە جیاکان دەکەن. 

 
 


PM:12:02:04/02/2021