بەبێ دیاریکردنی هۆکەی دەروازەی سێمێڵکا بەڕووی رۆژئاوای کوردستاندا داخرا



بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنوری سێمێڵکا رۆژی ٤ ی شوبات بەبێ دیاریکردنی هۆکەی دەروازەکەی بە رووی ھاتووچۆکاران لە نێوان هەرێم و رۆژئاوای کوردستان داخست.

 
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنوری سێمێڵکا لە راگەیەنراوەکەیدا، ئاماژەی بۆ ھۆکاری داخستنی دەروازەکە نەکردوە، تەنھا رایگەیاندوە لە رۆژی ٤ی شوبات تا کاتێکی نادیار دەروازەی سێمێڵکا دادەخرێت و رێگە بە ھاتووچۆ نادرێت.

 
سێمێلکا دەروازەی سەرەکی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانە، لە دیوی هەرێمەوە دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لیی بەرپرسە، لە ڕووی رۆژئاواشەوە دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەر لێی بەرپرسن.

 


AM:01:35:05/02/2021