​پەروەردەی هەولێر رێوشوێنەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەو قوتابخانانەی پێشتر تایبەتمەندیان هەبووە رۆژانی شەممە یان پێنجشەممە دەوامیان نەدەکرد، لەمەودوا پێویستە هەموو رۆژێک دەوام بکەن".

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر کۆبونەوە و چەند بڕیار و رێنماییەکیان لەبارەى دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن دەرکرد و رایانگەیاند" بەپێى بڕیارەکانى وەزارەتى پەروەردە رۆژى یەکشەممە دەست بە خوێندن دەکرێت لەسەرجەم قوتابخانەکاندا". 

بڕیارەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر: 

١- ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە بەرواری ٧/٢/٢٠٢١ خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکان (١-١١) دەستپێدەکاتەوە بە شێوازی تناوب جگە لە باخچەی منداڵان بە (حکومی و ناحکومی).

٢- ئەو قوتابخانەی کەوا دەکەونە گوندەکان و شوێنە دوورە دەستەکان (بەو مەرجەی ژمارەی قوتابیەکانیان سنورداربێت) لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ یەک لەدوای یەک دەوام دەکەن ( لە ڕۆژێ یەکشەممە تاکو سێشەممە). پێویستی پەروەردەی قەزاکان لەماوەی یەک ڕۆژدا لیستی سەرجەم ئەم قوتابخانانە ئامادە بکەن و ڕەوانە بکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەمەبەستی پێدانی ڕەزامەندی.

٣- بەرواری (٦/٢/٢٠٢١) پێویست سەرجەم مامۆستایان و یاریدەران و سەرپەرشتیارانی هاوڕێی رەخنەگر لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی ڕێکخستنی خشتەی وانەکان و دابەشکردنی قوتابیان بەسەر پۆلەکان.

٤- پێویستە پێشینەی کارەکانی بەڕێوەبەری قوتابخانە و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیارەی هاوڕیی رەخنەگر پێکهێنانی لێژنەی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بێت بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری قوتابخانە و ئەندامیەتی یاریدەر و مامۆستایەک قوتابخانە و ڕێنماییکاری پەروەردەیی ئەگەر هەبێت ئەگینا دوو مامۆستا دەبن بە ئەندام). بەپێی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (٥٥) لە ٣/٢/٢٠٢١ و دوایی ڕێمنایی تایبەت دەگات بە دەستتان.

٥- ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

٦- سەبارەت بە شێوازی تناوب بەم شێوەیە دەبێت ئەم خاڵانەی خووارەوە کارگێڕی قوتابخانە بە هاوکاری سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگر ڕێکدەخرێت:
 قوتابخانەکانی (١-٦) دەوام بە شێوازی تناوب بازنەی یەکەم سێ ڕۆژ و بازنەی دووەم سێ ڕۆژ و رۆژێک نا ڕۆژێک وە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ ڕێکخستنی شێوازی تناوب بەتایبەتی دەرەوەی شارەکان بەمەبەستی گونجاندنی تناوب لەگەڵ هاتووچۆی مامۆستایان و بە ڕەچاوکردنی چڕی ژمارەی قوتابیان لە پۆل و پابەند بوون بە ڕێنماییەکان.

قوتابخانەکانی (١-٩) دەوام بەهەمان شێوە بە شێوەی تناوب دەبێت بەپێی بازنە لە بازنەی یەکەم تا بازنەی سێیەم، ئەگەر یەک دەوام بوو یان دوو دەوام بوو لەسەر خۆی ئەوا دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە کە ڕۆژێک نا ڕۆژێک قوتابیان بەپێی بازنە و واقیعی قوتابخانەکای دابەش بکات.

قوتابخانەکانی (٧-٩) بەهەمان شێوە ئەم بازنەیە دابەش دەکڕێن بەپێی واقیعی قوتابخانە و دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە قوتابیان دابەش بکات ڕۆژێک نا ڕۆژێک بۆ هەر گروپێک.

قوتابخانەکانی (٧-١٢) لەبەر ئەوەی لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەک باروودۆخەکە جیاوازە بۆیە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانە بەپێی گونجاندنی لەگەڵ واقیع قوتابیان دابەش بکەن و بەڕەچاوکردنی ئەوەی پۆلی ١٢ هەموو ڕۆژ دەوام دەکەن بەمەبەرجێک ڕەچاوی ڕێنمایی تەندروستی بکەن.

قوتابخانە ئامادەییەکان (١٠-١٢) لەبەر ئەوەی پۆلی ١٢ هەموو ڕۆژ دەوام دەکەن بەهەمان شێوە دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەپێی واقیعی قوتابخانە ڕۆژێک نا ڕۆژێک قوتابیانی پۆلی (١٠ و ١١)  دابەش بکەن.

٧- دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ ڕێکخستنی کاتی دەوامی مامۆستایان و بەمەرجێک مامۆستایان پابەند نەکرێن بە مانەوەیان لە قوتابخانە تا کۆتایی دەوام بەڵکو مامۆستا دەتوانێت تەنها لەکاتی وانەکانی خۆی لە قوتابخانە ئامادە بێت بەپێ خشتەی ڕۆژانە.

٨- سەبارەت بە خشتەی بەشەوانەکان دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەپێێ ڕۆژانی دەوامی قوتابیان و واقیعی قوتابخانە بەشە وانەکان بگۆنجێنن بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگەر.

٩- ئەو قوتابخانانەی کەوا پێشتر تایبەتمەندیان هەبوو ڕۆژانی شەمە یان ٥ شەممە دەوامیان نەدەکرد پێویستە هەموو ڕۆژێک دەوام بکەن.

١٠- دابەشکردنی قوتابیان بەپێی بازنەکان بەپێی تایبەتمەندی واقیعی قوتابخانە بێت و دەکرێت بکرێتە دوو دەوام و بەمەرجێک لە ١٨ بەشەوانە کەمتر نەبێت لە هەفتەیەک.



AM:12:09:06/02/2021