نرخى ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەراورد بە دوێنێ شەممە گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووەو بەهاکەی لە بەرزترین ئاستدا جێگیرە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٥٩ دۆلارى تێپەڕاندووە.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥٩ دۆلارو ٥٦ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٦ دۆلارو ٢٨ مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو.
گۆڕانكارییهكان له نرخی نهوت دوای ئهوه دێت ٢٠ی نیسانی ساڵی ڕابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
ماوهی چهند مانگێكه نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان له سهرو ٥٠ دۆلارهوه مامهڵهی پێوه دهكرێت، هاوکات هۆکاری ئەمەش پەیوەندی هەیە بە پەسهندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، کە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.