دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٩٦ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار و ٩٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٣٢٢ هەزارو ١٦٣ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٧٦ ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ٣٦١ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٧ ملیۆن و ٥١٩ هەزارو ٦٣٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٧٥ هەزارو ٥٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٧ ملیۆن و ٢٦٨ هەزارو ٥١٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

AM:11:37:07/02/2021