یه‌کێتی له راگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت" ئه‌وله‌ویاتی هه‌موومان له کورد‌و شیعه‌و سونه‌وه رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆره، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک ناوه‌ندی شیعه ده‌یانه‌وێت کێشه له‌گه‌ڵ کورد دروستبکه‌ن".
ئه‌مه ده‌قی راگه‌یاندنه‌که‌یه..
به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا پارێزگا سوننه نشینه‌كانی وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا‌و قه‌زای حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ریان و چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی تری سوننه‌نشینی عیراق، دووچاری شه‌رێكی نه‌خوازراو بوونه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، سوپای عیراقیش له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یاندا دووچاری دۆخێكی نه‌خوازراو بووه‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه وه‌كو لایه‌نی كوردستانی هه‌میشه پابه‌ندی عیراقێكی دیموكرات‌و فیدراڵ بووین، پابه‌ندی ئه‌وه‌بووین كه كێشه‌كانی نێوان به‌غدا‌و هه‌رێمی كوردستان، نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی عیراق له‌شیعه‌و سوننه‌و له‌كورد به‌شێوه‌ی گفتوگۆ‌و ده‌ستوری چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێستاش ئه‌م دۆخه هاتۆته پێشه‌وه، ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه به‌كێشه‌ی خۆمان ده‌زانین و چیمان پێبكرێت درێغی ناكه‌ین.
له‌كاتێكدا كه هه‌ڵوێستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و هه‌ڵوێستی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌دا روون‌و ئاشكرایه كه پاراستنی گیان‌و ژیانی هاووڵاتیانی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جیاجیاكانی ئه‌و ناوچانه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، به‌داخه‌وه له‌وكاته‌دا هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق و كه‌سانی تریش له‌جێی ئه‌وه‌ی بیرێك له‌چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بكه‌نه‌وه‌و پێشنیازی بنیاتنه‌رانه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌جۆرێك كه په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته جیاوازییه‌كانی عیراق ئاسایی ببێته‌وه، به‌جۆرێك كه ئه‌و درزه‌ی بوو به‌مایه‌ی ئه‌م كێشانه‌و به‌هۆی داعش‌و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه دروست بووه، ئه‌وانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه وانه‌یه‌ك له‌م بارودۆخه وه‌ربگرن و بیر له‌پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر بۆ حكومه‌تی عیراقی‌و لایه‌نه ناكۆكه‌كانیش بكه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت به‌لێدوانی جیاجیا‌و توانجی جیاجیا به‌شێكی ئه‌وكێشانه بخه‌نه ئه‌ستۆی كورد.
له‌كاتێكدا ئێمه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانمان پێویستمان به‌كه‌شێكی دۆستانه‌ی گفتوگۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوورییانه كه په‌یوه‌ندیی پێكهاته‌كان رێكده‌خات و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌م به‌ڕێزانه به‌گه‌وره‌كردنی كێشه‌ی بچوك‌و لابه‌لا ده‌خوازن كه‌شێكی نه‌خوازراوی سه‌رباری ئه‌م كه‌شه سه‌ربازی‌و ئه‌منییه‌ی دروست بووه بهێننه كایه‌وه، ئێمه گومانمان هه‌یه له‌دڵسۆزی ئه‌وانه بۆ پێكهاته‌ی شیعه‌و په‌رۆشییان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دروستی نێوان پێكهاته‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ برایانی شیعه، ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌موو تواناكانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاربكه‌ین عیراق له‌م دۆخه رزگاربكه‌ین‌و نه‌هێڵین هیچ ده‌ستێكی گوماناوی په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان‌و كورد‌و شیعه‌و سوننه تێكبده‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ین زمانی مه‌نتق‌و زمانی دیالۆگ‌و دیموكراسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان زاڵببێت‌و كێشه‌كانی عیراق به‌ره‌و فیدراڵییه‌ت‌و دیموكراسییه‌كی راسته‌قینه روو له‌چاره‌سه‌ر بكات و له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه رێگه نه‌درێ به‌شێواندنی ئه‌وله‌ویاتی ئێستا له‌عیراقدا، ئه‌ویش ئه‌وله‌ویه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی عیراقه كه له‌لایه‌ن داعش و هاوپه‌یمانانی داگیركراون و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه، به‌بێ جیاوازی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سه‌ربڕین و كه‌رامه‌ت شكاندن بوونه‌ته‌وه.