چوار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وه‌ڵامی وەزارەتی دارایی هەرێم ده‌ده‌نه‌وه‌

چوار نوێنەری کورد لە لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عیراق وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ده‌ده‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن" دوای په‌یوه‌ندییان به‌ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ زوویی پاره‌كانیان سه‌رف بكرێت". 

 

هەریەکە لە پەرلەمانتاران ئەحمەد حاجی رەشید، جەمال کۆچەر، شێروان میرزا و هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاند" سەبارەت بە دواکەوتنی تەمویلی فەرمانگە ئیتیحادییەکان کە لە دوای قانونی پڕکردنەوەی کورتهینانی داراییەوە چەند مانگێکە دواکەوتوە، ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کرد و داوامان لێکرد کە ئەو پارەیە بە زویی بنێرن، پێی راگەیاندین نوسراومان بۆ وەزارەتیی دارایی کردوە کە بە زوترین کات سەرفبکرێ و بریکاری وەزیری دارایش وەلامی داوەتەوە کە بە زویی بۆ هەرێمی دەنێرن".

 

دەشڵێن" داوای ئەوان ئەوەیە حکومەتی هەرێم تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی بکات کە خۆی ئەو فەرمانگانەی لە روی دابەشکردنی موچەوە بەسوەتەوە بە خۆیەوە و بە دڕێژایی ساڵانی رابردو رێگربوە لەوەی موچەکانیان بگوازنەوە سەر حکومەتی فیدراڵیی".

 

ئەو چوار ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باس لەوەشدەکەن، پێویستە حکومەتی هەرێم لێرەوە موچەکانیان بە تەواوی خەرج بکا یاخود لەسەر خۆی بیکاتە ئیلتزام، هەمان شت بۆ تێکرای فەرمانبەرانی هەرێم داوای ئێمەیە و مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە نەک منەت و بەخشندەیی حکومەتی هەرێم.

 

ئەوەشیان خستەڕوو، لێرە لە بەغدا بەدوای ئەو دۆسێیەدا چوین و لە قانونی موازەنەشدا برگەیەکمان بۆ گواستنەوەی یەکجاری ئەو مەلەفە بۆ سەر حکومەتی بەغدا جێگیرکردوە و هیوادارین حکومەتی هەرێم لەبری رێگری هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی ئەو ئیلتزامە بکەوێتە سەر شانیی حکومەتی فیدراڵی و هاوشیوەی گومرگ و پاسەوانی سنور راستەوخۆ موچە وەربگرن.



PM:02:50:08/02/2021