کاتی بارینی بەفر لەناو جەرگەی سلێمانی‌و دهۆک راگەیەندرا

پسپۆرێکی بواری کەشناسی عێراق هاتنی شەپۆلی سەرماو شەختە دیاری دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەفر لە ناو سەنتەری چەند شارێکی هەرێم دەبارێت.

سادق عەتیە کەشناسی ناسراوی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بەفر لە ناوچەیەکی فراوانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەبارێت.

ئەو کەشناسە باس لەوەش دەکات کە ئەو بەفر بارینە باکوری هەولێر و کەرکوکیش دەگرێتەوە ، هەروەها رۆژئاوای موسڵ.

پسپۆرانی بواری کەشناسی عێراقی ئەمڕۆ ئەوەیان دەخستەڕوو کە شەپۆلی سەرمای لەم شێوەیەی کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات ساردیەکەی بەشێوەیەکە کە شەش ساڵە عێراق بەفر و سەرمای لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.

 


AM:01:33:12/02/2021