لە قەزای کۆیە خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە قەزای کۆیە خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى کۆیە ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢ی شووبات لە گەرەکی شەهیدان  گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەپەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

 

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، بەپێی قسەی خێزانەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام نەخۆشیی دەروونی هەبووە و پێدەچێت هۆکارەکەی ئەوەبێت، پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە كردووە.



PM:02:01:12/02/2021