سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
یەکێتی: بادینان بۆتە جێی زیندانی سیاسی
دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی لە زاخۆ، مەڵبەندی دهۆکی ئەو حیزبە هاتە دەنگ و رایگەیاند" بادینان بووەتە جێی زیندانی سیاسی."
لە راگەیاندنێکدا کەمەڵبەندی چواری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دهۆک لەبارەی دەستگیرکردنی نەزیر بەرواری یەوە بڵاویکردەوە دەڵێت "ئێوارەی رۆژی پێنچشەممە ھەڤاڵ نەزیر بەرواری کادری کاروباری کۆمەلایەتی (ی.ن.ک) لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەل پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لەلایەن ھێزیکی ئاسایشی سنورەکە دەستگیرکراوە، وەک مەڵبەندی چواری دھۆک ئیدانەی ئەم جۆرە گرتنە بەتوندی دەکەین و ھەموو ئەو دەستەسەرکردنە ناڕەوایانە دەکەین کە بەبێ ھۆکار لە بادینان دەکرێت."
لە راگەیاندنی مەڵبەندی چواری دهۆک دا هاتووە "بەڕاستی بادینان بووەتە جێگای زیندانی سیاسی، ئەمەش جێگای قبوڵکردن نییە."
یەکێتی داوا دەکەن کە نەزیر بەراوری و زیندانییەکانی دیکەی بادینان ئازادبکرین، هەروەها دەشڵێن، "ئەو شێوازی گرتن و زیندانکردنە بەبێ تومەت و بێ بڕیاری دادگا دوورە لە عورفی یاسایی."
ئەو مەڵبەندەی یەکێتی روونیکردۆتەوە "وەک (ی.ن.ک) لە سنوری دەڤەری بادینان دژی ئەم شێوازی رەفتارەین، ھیوادارین دووبارە نەبێتەوە، وەک سەرکردایەتی (ی.ن.ک) لەم ناوچەیەش لەسەر ھێڵین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئازادکردنی ھەڤاڵ نەزیر و ھەموو زیندانیانی تر کە بەبێ ھیچ ھۆکارێک زیندانی کراون ."
رۆژی پێنجشەممە، نەزیر بەرواری کادری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دهۆک دەستگیرکرا.
PM:09:25:12/02/2021
دهۆک
مەڵبەندی یەکێتی
دەستگیرکردن
پارتی
"بڕیاری راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن نا یاساییە"
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
کاساس بۆ وەرگرتنی راهێنانی کۆریای باشوور خۆی یەکلاکردەوە
ئەستێرەکان
پەرواز حسێن تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند
وێنە.. بڵند عەبدوڵا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
Spee Media