وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" هەر هێرشێکی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا، پێویستە لەسەر بنەمای ڕەزامەندی و ڕێز لە سەروەری عێراقدا بێت".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌سنورى پارێزگاى دهۆك (چیاى گاره)و ده‌وروبه‌رى هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو دەڵێت" لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکراون".
لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه" ده‌بێت توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت‌و هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییش له‌نێو خاكی عێراق، دیسانه‌وه پێویسته ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته بگرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەینی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا بەرەنگاری لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا لەهەرێمی گارەی سنوری قەزای ئامێدی بونەتەوە و لەو ماوەیەدا فڕۆکەکانی تورکیا دەیانجار ناوچەکەیان بۆردومانکردوە و سەرجەم هێرشەکانیان شکستی پێهێندراوە.
چیای گارە ٢١٥١کم لەئاستی دەریاوە بەرزە، دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری دهۆك، سەری چیای گارە شوێنێكی سروشتی گەشتیارییە و لە باكوور دەڕوانێتە ناوچە گەشتیارییەكانی سۆلاف و ئاشاوە و ئانیشكێ و بامەڕنێ