فڕۆکەکانی تورکیا سنوورەکانی ناوچەی گارە بۆردومان دەکەن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا  بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سووپای توركیا دەستیان كرد بە بۆردوومانكردنی (شاخی شەهید عەگید و ناوچەى بیێ) لە بناری چیای گارە.

 

تائێستا زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردومانە ئاشکرانەکراوە و به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ناوچەکە دروستكردوه‌. 



PM:12:53:13/02/2021