تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بەرزدەبێتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ  ١٣ی شوبات رایگەیاند له‌ ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری رابردووودا ٢ هەزارو ١٩٠ کەس تووشی کۆرۆنا بووەو ٧ تووشبووش گیانی لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاند کە هەزار و ١٥٨ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، ٦٤١ هه‌زارو ٦٢٨ كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و ٦٠٥ هه‌زارو ٩٨٠ توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، ١٣ هه‌زارو ١٦٤ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 


PM:07:04:13/02/2021