سلێمانی.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەس بە کۆرۆنا نە مردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خشتەی ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.

 

تەندروستی سلێمانی لەو خشتەیەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنها ١٥ نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون، چواری نوێ داخڵ کراون، ٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

هەروەها هاتووە کە ٣ نەخۆش لە ژێر چاودێری چڕدان، هەروەها ٢ کەس لە ژێر چاودێری ئامێری CPap دان. 

 

ژمارەی گیان لە دەستدان لە سنوری پارێزگای سلێمانی سفرە.



PM:11:32:14/02/2021