یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێویسته دابه‌شكردنی مووچه هه‌موو 30 رۆژ جارێك بێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه كه له ساڵی 2015 ه‌وه وه‌ستێنراوه وه‌ك مافێكی شایسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه".
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ڕایگه‌یاند" له‌سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌هه‌موو جیهان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، یه‌كێتیه‌كه‌یان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان داوای وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن كرد، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران پارێزراو بن، چونكه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ناوه‌نده ته‌ندروستیه باڵاكانیش نه‌بوو".
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه" بڕوامان وابوو هه‌ژمونی ئه‌و به‌ڵایه ئه‌وه‌نده درێژه ناكێشێت و له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆچوون و خوێندنه‌وه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌رنه‌چوون نه‌خۆشیه‌كه درێژه‌ی كێشا، بۆیه یه‌كێتی مامۆستایان گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی تازه ژیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه بێت و ناكرێت جومگه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌وانه‌ش پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن وه‌ستاندنی درێژه بكێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی خوێندنه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ورد و زانستیانه‌ی پێشكه‌ش به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كرد".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دیاره به‌هۆی ره‌وشه ته‌ندروستیه نادیاره‌كه پرۆسه‌كه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستی پێنه‌كرده‌وه، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری خوێندن دراو سه‌ركه‌وتوش بوون، له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كێتی مامۆستایان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار.
له باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه یه‌كێتی مامۆستایان نووسیویه‌تی:
1- كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌تیه
2- داواكاری دایكان و باوكان بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن
3- رزگاركردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌و ره‌وشه ده‌رونیه ناله‌باره‌ی به‌هۆی درێژه‌كێشانی مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌وه گیرۆده‌ی بوون.
یه‌كێتی مامۆستایان له‌لایه‌ك پشتگیری پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كات به‌هیوای ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌كیتر داواكاره حكومه‌تی هه‌رێم كاری جددی بكات بۆ دابه‌شكردنی مووچه هه‌موو 30 رۆژ جارێك هه‌روه‌ك خۆشیان به‌ڵێنیان داوه، ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پاكڕاگرتنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران.
داواشی كردووه، به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه كه له ساڵی 2015 ه‌وه وه‌ستێنراوه وه‌ك مافێكی شایسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.