تیمی پارێزه‌رانی به‌رگریكاری رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوا لە دادگای تەمیزی هەرێم دەکەن بێلایەنی و سەبەخۆبوونی خۆی بسەلمێنێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست (سپی) کەوتووە، تیمی پارێزه‌رانی به‌رگریكاری رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان ئاماژەیان بەوەکردووە" دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كانی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، یۆنامی، فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق، هه‌رلایه‌نێك و كه‌سایه‌تیه‌كی تر له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، سه‌باره‌ت به بڕیاری سزادانی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان له‌لایه‌ن دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌زیندانیكردنیان بۆماوه‌ی 6 (شه‌ش) ساڵ، ئێمه پێشوازیده‌كه‌ین له‌ته‌واوی ئه‌و به‌یاننامانه كه سه‌رجه‌میان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی 16ی (شوبات/2) به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه به‌ڕێوه‌نه‌چوه".
باس لەوەشذەکەن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه ره‌چاوی بارودۆخی ناوخۆیی و جیهانی و ئازادی و دیموكراسیان كردوه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی "یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ری"ی به‌گشتی و سه‌ربه‌خۆبونی ده‌سه‌ڵاتی "دادوه‌ری" به‌تایبه‌ت كه گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌مانه هه‌مویان داواكاری ئێمه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌کەدا دەشڵێن" له‌روی یاساییه‌وه، له‌چه‌ند رۆژێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لائیحه‌ی ته‌میز پێشكه‌ش به‌دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی تانه‌دان له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هیوا دەخوازن کە دادگای ته‌میز بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی نیشانبدات، ئه‌وكات شكۆی مرۆڤ له‌ژێر چه‌تری یاسا پارێزراو ده‌بێت.