بنکەیەکی ناتۆ لە سەربازگە بەلەد دەکرێتە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی

ئەمشەو بە سێ مووشەکی کاتیوشا هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کە بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانیش لەو سەربازگەیە نیشتەجێیە.

 

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەنێو سەربازگەکەدا کە بنکەیەکی فڕۆکەوانییشە، بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ناتۆ کراوەتە ئامانج و مووشەکەکان پێکاویەتی.

 

تا ئێستا زیانە گیانییەکانی ئەو هێڕشە نەزانراوە.

 

هەفتەی رابردوو دوو شەممە ١٥ ی شوبات زیاتر لە دە مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کە بنکەیەکەی سەربازی ئەمەریکی و هاوپەیمانانی لێیە کرایە ئامانج و لەو هێڕشەدا بەڵێندەرێک گیانی لەدەستداو پێنج بەڵێندەر و سەربازێکی ئەمەریکی بریندار بوون، ئەمە جگە لە برینداربوونی سێ هاولآتی لەناو هەولێر.



PM:08:28:20/02/2021