حکومەتی هەرێم ٣٤٩ ملیارو ٧٠٢ ملیۆن بۆ پارێزگاکان خەرجدەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان خەرج بکات بۆ هەر چوار پارێزگاکە کە بڕکەی ٤٣٩ ملیار و ٧٠٢ ملیۆن دینارە. 


لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کە ئەمڕۆ ٢٣ ی شوبات بڵاوکرایەوەو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبۆتەوە گفتوگۆ لە بارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ کراوە.


 کۆبوونەوەکە کە لەرێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدراوە پلانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی (شارەوانی، کارەبا، تەندروستی، کشتوکاڵ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی ٢٠٢١ پەسەندکران کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و کۆی گشتی گوژمەکە،  ٣٤٩ ملیارو ٧٠٢ ملیۆن دینارە و بەم شێوەیە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، پارێزگای سلێمانی ١١٤ ملیارو ٣٥٠ ملیۆن، پارێزگای هەڵەبجە ٣٠ ملیار دینار، پارێزگای هەولێر ١٢٨ ملیارو ٣٥٢ ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای دهۆکیش ٧٧ ملیار دینار.  
 


PM:04:14:23/02/2021