وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی پەروەردەی  هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات، قوتابیان لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا ئامادەبن.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەت و هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەکانی له‌سه‌ره‌، ئاماژەى بەوەکردووە" ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بازنەی یەکەم پۆلەکانی (1، 2، 3) کە بەشێوەی ئارەزومەندانە لە دەرەوەی پۆلەکان درێژە بەخوێندن دەدەن پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی (4 بۆ 11) لە قوتابخانە ئامادەبن تاوەکو هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێت لەسەر 100 نمرەکە". 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم له‌ نوسراوه‌كه‌دا باسی لەوەشکردووە، پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی پێویستە بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەی 20 نمرەی قوتابخانەکان بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی (سفر)یان بۆ دادەنرێت لە تاقیکردنەوەکەو 10 نمرەی ڕۆژانەش لەسەر ئەو 20 نمرەیەی تاقیکردنەوەکە دەبێت و دابەشی 2 دەکرێت.



PM:07:16:24/02/2021