ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

کارەباى سلێمانى ئاگادارى ئەو گەڕەکانە دەکەنەوە، کە پێوەرى زیرەکیان بۆ دەبەسترێت جگە لە ستافى تایبەتى هۆبەکانى چاکسازى کارەبا و کۆمپانیا هیچ کەس بۆى نییە دەستکارى پێوەرەکان بکات. 

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگادارى ئەو گەڕەکانە دەکەینەوە، کە پێوەرى زیرەکیان بۆ دەبەسترێت جگە لە ستافى تایبەتى هۆبەکانى چاکسازى کارەبا و کۆمپانیا هیچ کەس بۆى نییە دەستکارى پێوەرەکان بکات، بە پێچەوانەوە توشى لیپرسینەوەى یاسایی دەبێت".

 

دەشڵێت" لە کاتى بوونى هەر کێشەیەکیش ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٧٧٠١٣٩٤٦٤٢ بکەن". 

باسی لەوەشکردووە، هیچ کەسێک بە ناوى زیادکردنى بڕى ئەمپێرى کارەباى پێوەرى زیرەک پارە بەکەس نەدات، چونکە کارى لەو شێوەیە ناکرێت.



AM:09:35:25/02/2021