دوو برا به تاوانی خواردنی گۆشتی مردوو هه‌ریه‌که‌یان به 12 ساڵ زیندانیکردن حوکمدران.
له وڵاتی پاکستان رۆژی 4 شممه‌ی رابردوو دوو برای هه‌ریه‌که‌یان به 12 ساڵ حوکدا به تاوانی ده‌رهێنانه‌وه ته‌رم و خواردنی گۆشتی ئه‌و ته‌رمانه‌ی دهنێژرین.
ئه‌و دووبرایه یه‌کێکیان ناوی محه‌مه‌د عارف 40 ساڵ و ئه‌وی تریان فه‌رمان عه‌لی ته‌مه‌ن 37 ساڵه له‌شاری (داریاخان) له‌هه‌رێمی بهنجاب له‌مانگی نیساندا ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه و کاتێک ئاشکرا بوون که سه‌ری مناڵێکی سه‌ربڕاویان له‌ماڵه‌که‌یاندا دۆزیوه‌ته‌وه.
له 2011 دا له‌سه‌ر خواردنی ته‌رمی مردووان ئه‌و دوو برایه دوو ساڵ حوکدران و دواتر ئازادکران. سزاکه‌ی ئه‌مساڵ جگه له 12 ساڵ حوکم بۆ هه‌ریه‌کێکیان، هه‌ر دانه‌یه‌کیشیان بڕی 7100 $ سزای دارایی دراون.