ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شووباتی ٢٠٢١ باوکی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان گیانیلەدەستدا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ قادر موسته‌فا عه‌زیز، باوكی مسته‌فای سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و بڕیارە هه‌ر ئەمڕۆ تەرمەکەی له سلێمانی به‌خاكبسپێردرێت.
لەوبارەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكه‌خواز خوالێخۆشبو (سه‌ید قادر مسته‌فا عه‌زیز) باوكی به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نین.
بۆ ئه‌م بۆنە ماتەمە، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاستەی کاک مستەفا و، خێزان و بنه‌ماڵه و هاورێیانی مام سەید قادر ده‌كه‌ین.
له خوا داواكارین، خوالێخۆشبوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت و دواین ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و ھەموو لایەک بێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
٢٥ی ٢ی ٢٠٢١